Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پڕۆژەی نەخۆشخانەی راوێژکاریی شێخان کۆتایی هات

شێخان-KDP.info- پڕۆژەی نەخۆشخانەیەکی پێشکەوتوو لە قەزای شێخان کۆتایی ھات و قایمقامی شێخانیش دەڵێ، پڕۆژەکە تەواو بووە و تەنیا ماوە ئامێر و کەلوپەلی پێویست بۆ نەخۆشخانەکە دابین بکرێت.

سەردار شێخ یەحیا، قایمقامی شێخان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، پڕۆژەی نەخۆشخانەی شێخان کۆتایی ھاتووە، تەنیا ماوە ئامێر و کەلوپەلی پزیشکیی بۆ دابین بکرێت، بەمەش دانیشتووانی سنوورەکە دەتوانن سوودمەند بن لە خزمەتگوزاریی تەندروستی، کە پێشتر وەک پێویست نەبووە لە سنووری قەزاکە، بەڵام لەمەودوا خزمەتگوزاریی پزیشکی پێشکەش بە ھاووڵاتیانی سنوورەکە دەکرێت و پێویستیان بە دەرەوەی شارۆچکەی شێخان نابێت.

شێخ یەحیا گوتیشی، نەخۆشخانەی شێخان لەسەر بودجەی پارێزگای نەینەوا کە پشکی قەزاکەیە، ئەنجام دراوە، ئەوەش دوای ھەوڵێکی زۆری ئەندامانی فڕاکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، کە توانیویانە رەزامەندیی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە بەدەست بێنن بۆ خەڵکی ناوچەکە.

قائید میرۆ