Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پەیامی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی پارتی بۆ مجلسی شعبی كلدانی سریانی ئاشوری (سورایا)

بەڕێزان/ سەرۆك و ئەندامانی سەركردایەتی مجلسی شعبی كلدانی سریانی ئاشوری (سورایا)

بەبۆنەی (١٤)مین ساڵیادی دامەزراندنی ئەنجوومەنە تێكۆشەرەكەتان پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و تەواوی ئەندام و لایەنگرانتان و گەلی ئازیزی کلدان سریان ئاشوری دەكەین و، هیوای بەرەو پێشچوون و بەردەوامیتان  بۆ دەخوازین لە كار و چالاكیەكانتان دا.

لەو بۆنەیەدا جەخت دەكەینەوە لەسەر قوڵتركردنەوە و رەگداكوتانی زیاتری گیانی تەبایی و پێكەوەژیانی نێو سەرجەم پێكهاتەكانی كۆمەڵگەی كوردستانیی و هاوخەباتی و یەكڕیزی گشت هێز و لایەنە سیاسیەكان لەپێناو پاراستن و بەرەو پێش بردن و برەودان بە ئەزموونی هەرێمی کوردستان و دەستكەوتەكانمان.

ئاواتەخوازین  بە هەموو لایەك بتوانین ئەو وێنە جوانەی بەیەكەوەژیان و هاوپەیمانیەتی پتەوتر و بەهێزتر بكەین و درێژە بەكار و تێكۆشانی هاوبەش بدەین بۆ گەیشتن بە ئامانجە رەواكانمان.

دووبارە پیرۆزباییتان لێدەكەین و هەر سەركەوتوو بن..

 

مەكتەبی سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان

١٥ـی٥ـی٢٠٢١