Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان

هەولێر-KDP.info- مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەپەیامێكدا بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی مامۆستایان رایده‌گه‌ێنێت: مامۆستایان هەمیشە ڕۆڵێكی گرنگیان لە پێگەیاندنی نەوەكانی كوردستان و داكۆكیكردن لەمافەكانی گەلی كوردستاندا گێڕاوە، بۆیە بە رێز و پێزانینەوە لە خەباتی پەروەردەیی و نیشتمانی مامۆستایان دەڕوانن.

ده‌قی په‌یامی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:

لە یادی (59) ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی مامۆستایانی کوردستان و سەرۆک و سکرتاریەتی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان دەکەم. 

مامۆستایانی کوردستان هەمیشە ڕۆڵێکی گرنگیان لە پێگەیاندنی نەوەکانی کوردستان و داکۆکیکردن لە مافەکانی گەلی کوردستاندا گێڕاوە، بۆیە بە ڕێز و پێزانینەوە لە خەباتی پەروەردەیی و نیشتمانیی مامۆستایانی کوردستان دەڕوانین. 

سوپاسی مامۆستایانی کوردستان دەکەم کە سەرەڕای دۆخە سەختەکان ، بەڵام بەردەوامن لە خزمەتکردن و درێژەدان بە پرۆسەی خوێندن و پەروەردەکردنی نەوەکانی کوردستان .  

حکومەتی هەرێمی کوردستان،  کار دەکات لە پێناو باشترکردن و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکانی خوێندن و فێرکردن و خزمەتکردنێکی شایستەتری مامۆستایانی کوردستان و پاراستنی مافەکانیان.

 

مەسرور بارزانی 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان