به‌یانیى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2021/5/4 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ردانى سلێمانى كرد و له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێزان جێگرانى سه‌رۆك ئاماده‌ى بوون، پرۆسه‌ى سیاسى و دۆخى هه‌رێمى كوردستان به‌گشتى، پرسى ئاماده‌كردنى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان، ته‌حه‌دییه‌كانى ئه‌م قۆناغه و مه‌ترسییه‌كانى، كێشه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق و چه‌ند پرسێكى دیكه تاوتوێ كران.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له ڕه‌خساندنى كه‌شێكى له‌بار بۆ به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و پاراستنى ئازادییه‌كان و ته‌باییى ناوخۆیى كرایه‌وه هاوڕا بوون كه ته‌حه‌دییه‌كان و دۆخى ناوخۆ، عێراق، ناوچه‌كه و جیهانیش ده‌خوازێت هه‌رێمى كوردستان یه‌كڕیز و ته‌با بێت.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه خۆیان و سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ن هه‌موو هه‌وڵێك له‌م پێناوه‌دا بخه‌نه گه‌ر و سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان شوێنى كۆكهرهوهى هه‌موو بیروبچوونه جیاوازه‌كان و لایه‌ن و پێكهاته‌كان بێت و ئامانجى هاوبه‌شى هه‌مووان پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانى هه‌رێمى كوردستان و باشتركردنى ئه‌زموونه‌كه‌ى بێت.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز عومه‌ر سه‌ید عه‌لى ڕێكخه‌رى گشتیى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و سه‌ركردایه‌تیى بزووتنه‌وه‌كه ئه‌م هه‌نگاوانه‌ى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستانیان به ئه‌رێنى و جددى له قه‌ڵه‌م دا و دووپاتیان كرده‌وه كه پێویسته له‌لایه‌ن هه‌موو و هێز و پێكهاته‌كانه‌وه پشتگیرى له‌و هه‌وڵانه و له‌و ئاراسته‌یه بكرێت كه له به‌رژه‌وه‌ندیى پرۆسه‌ى سیاسى و هه‌موو لایه‌كدایه.
له‌باره‌ى پرسى ده‌ستووریشه‌وه هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌وه‌ى پێویسته هه‌رێمى كوردستان خاوه‌نى ده‌ستوورێكى سه‌رده‌میانه و پێشكه‌وتوو بێت كه به‌شداریى هه‌مووانى تێدا بێت و خواست و مافه‌كانى هه‌موو پێكهاته‌كانى كوردستان و ئێستا و داهاتووى وڵات و گه‌لى كوردستان بپارێزێت و له‌گه‌ڵ دنیاى پێشكه‌وتوو بگونجێت. بۆ ئه‌مه‌ش به پێوست زانرا دید و بۆچوونى ته‌واوى لایه‌نه سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كان و چین و توێژه‌كانى كۆمه‌ڵگا له ئاماده‌كردنیدا ڕه‌نگ بداته‌وه تا دوا جار له په‌رله‌مانى كوردستان ده‌گاته ئه‌نجام.
دواى كۆبوونەوهكهش سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی لە وه‌ڵامى ڕۆژنامه‌نووساندا سەبارەت بە ئامانجی سەردانەكەیان و ناوەڕۆكی كۆبوونەوەیان لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان گوتی: “ئەمڕۆ سەردانی بزووتنەوەی گۆڕانمان كرد و دوای ئەوەش سەردانی برادەرانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكەین، سەرێك لە حزبی سۆشیالیستیش دەدەین. وەك خۆتان دەزانن پێشتریش كۆبوونەوەیەكمان لە سەرۆكایەتیی هەرێم ئەنجام داوە و تیایدا بڕیارمان دا سەردانی حزبەكان بكەین، لەگەڵ حزبەكان هەوڵی جددی بدەین ئەو كێشانەی لەناو هەرێمی كوردستان هەیە كەمی بكەینەوە و هەوڵیش بدەین لەسەر پرسی دەستووری هەرێمی كوردستان هەندێك بیروڕا لەگەڵ حزبەكان ئاڵوگۆڕ بكەین. هەر بۆ ئەم مەبەستەش ئەمڕۆ لە سلێمانی چاومان بە برادەرانی بزووتنەوەی گۆڕان كەوت و دواتریش یەكێتی لەسەر هەمان پرس دەبینین.”
دەربارەی یەكدەنگیی لایه‌نه كوردستانییه‌كان بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتووی پەرلەمانی عێراق، بەڕێزیان ڕایگەیاند “شێوە و سیستمی هەڵبژاردن بەو شێوەیەك نییە هەر لە ئێستاوە هاوپەیمانی دروست بكەی، له‌وانه‌یه ئەوە زۆر دەگمەن بێت، بەڵام بێگومان دوای هەڵبژاردنیش پێویستە كۆدەنگی هەبێت، پێویستە هەموو حزبەكان چوارچێوەیەك بۆ هاریكاری بدۆزنەوە چونكە ئەوەی ئاشكرایە ئه‌وه‌یه ئەگەر پێكه‌وه بین دەتوانین هەندێك لەو دەسكەوتانەی خۆمان لە بەغدا جێبەجێ بكەین، بەڵام ئەگەر پەرتەوازە بین بێگومان هەرێمی كوردستان زەرەمەندی یەكەم دەبێت و هەموو هەوڵی سەرۆكایەتیی هەرێمیش بۆ ئەوەیە بتوانین ئەو یەكڕیزییە دروست بكەین”.