Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

نەوزاد ھادی بۆ KDP: ھەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە

ھەولێر-KDP.info- لەسەر داوای سەرۆکوەزیرانی عێراق، نەوزاد ھادی دەبێتە راوێژکاری سەرۆکوەزیران بۆ چاودێریکردنی کاروباری پڕۆژەکان.

نەوزاد ھادی، راوێژکاری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و پارێزگاری پێشووتری ھەولێر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ھەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە و گوتی: "راستە کە ئەو پۆستە بە من دەدرێت و چاوەڕێ دەکرێت فەرمانی دەستبەکاربوونم دەربچێت و دەست بە کارەکانی خۆم بکەم". بێ ئەوەی وردەکاریی زیاتر ئاشکرا بکات.

لە میانەی سەردانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای کردبوو نەوزاد ھادی ببێتە راوێژکاری سەرۆکوەزیران و ئەوانیش رازی بوونە، بۆیە ئێستا چاوەڕێ دەکرێت فەرمانەکە دەربچێت و دەستبەکار بێت.

 

بڵند ئیبراھیم