سلێمانی-KDP.info- ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی سلێمانی كرد، بڕیاره له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی گۆڕان و یه‌كێتی كۆ ببێته‌وه.
كه‌مێك پێش ئێسته نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مسته‌فا سه‌ید قادر و شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگرانی سه‌رۆكی هه‌رێم، گه‌یشتنه مه‌كۆی سه‌ره‌كی گۆڕان له پارێزگای سلێمانی.
به‌پێی زانیارییه‌كان له دوای گۆڕان، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی كۆ ده‌بێته‌وه.
ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه هه‌ر دوێنێ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ولێر سه‌ردانی سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی و عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كرد.