Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پەیامی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ (29)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی دهۆك

هەولێر -KDP.info-  تەلەفزیۆنی دهۆك وەكو یەكەمین كەناڵی ناوخۆیی و گشتی كوردستانی بەر لە (29) ساڵ لەو دەڤەرە ئازیزەدا دەستی بە پەخشی پرۆگرامەکانی کرد، دەستكەوتێكی دیكەی گرنگی پارتیمان بوو لە رووی میدیا و راگەیاندن بۆ خزمەتگەیاندن بە بواری راگەیاندن و رۆشنبیریی و كوولتوری كوردیی.

تەلەفزیۆنی دهۆك لەو ماوەی دواییدا  گۆڕانكاری و پێشكەوتنی بەرچاوی بەخۆوە دیوە و هەنگاوی گرنگی لەڕووی تەكنیكی و پلان و بەرنامەكانی ناوە، بۆیە دڵنیایین كە لە رێی بەرنامە و پرۆگرامەكانیەوە دەتوانێ زیاتر و باشتر رۆڵی شیاوی خۆی بگێڕێ بۆ خزمەتگەیاندن بە كۆمەڵگە و زمان و ئەدەبیاتی رەسەنی كوردایەتی، بۆیە ئەو كارو ئەركەی ئێوە مایەی شانازی و دەستخۆشییە.

 

 بەو بۆنەیەوە وێرای پیرۆزبایی (29)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی(دهۆكtv) هەمدیسان پاڵپشتی و پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ تەلەفزیۆنی دهۆك دووپات دەكەینەوە و بە هیواین ساڵی داهاتوو زیاتر پێشبكەون  و سەركەوتنی زیاتر لە كارەكانتان بەدەست بێنن..

 

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی

 پارتی دیموكراتی كوردستان