Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات

ڕۆژی دووشەممە 3ـی ئایاری 2021 لەسەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و شاندێکی یاوەری کرد کە لە ژمارەیەک ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێکھاتبوو.

لە دیدارەکەدا سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پرسەو سەرەخۆشی خۆی بە سەرۆک بارزانی گەیاند بۆ گیانی پاکی ئەو پێشمەرگانەی لە چەند ڕۆژی رابردوو بەھۆی پەلاماری داعش شەھیدببوون، ھەروەھا ئیدانەی پەلامار و ھەڕەشەکانی سەر ھەرێمی کوردستان و ھەولێری کرد و ڕایگەیاند کە سەقامگیری ھەولێر و ھەرێمی کوردستان بۆ سەقامگیری ناوچەکەو عێراق گرنگە.

ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا بارودۆخی سیاسی عێراق و تەحەدییاتی بەردەم سەقامگیری عێراق و ھەڵبژاردنەکانی داھاتوو تاوتوێ کران.

لە بەشێکی تری ئەم دیدارەشدا جەخت لەسەر ھەماھەنگی و کاری ھاوبەشی لایەنەکان کرایەوە بۆ پاراستنی سەقامگیری سیاسی.

جێگەی ئاماژە پێکردنە لەو دیدارەدا فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی  و ھۆشیار زێباری  و مەحمود محەمەد ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و خەسرۆ گۆران ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەبوون.