نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2021/5/3 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزى پێشمه‌رگه له سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى باڵاى ڕێكخستنه‌وه و یه‌كخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى پێشمه‌رگه و دوایین پێشهاته‌كانى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆرستانى داعش و مه‌ترسییه‌كانى، هه‌وڵه‌كانى ڕێكخستنه‌وه و یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه و ئاسته‌نگه‌كانى به‌رده‌مى، هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به هاوكاریى و پشتگیریى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان، كه‌موكووڕى و پێداویستییه‌كانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و چۆنیه‌تیى چاره‌سه‌ركردنیان، هه‌ماهه‌نگیى پێشمه‌رگه و هێزه فیدراڵییه‌كانى عێراق و هێزه‌كانى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش به‌تایبه‌تى له ناوچه‌كانى مادده‌ى 140ى ده‌ستوور، تاوتوێ كران.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێزان جێگرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، وه‌زیرى پێشمه‌رگه، سه‌رۆكى ئه‌ركان، ئه‌میندارى گشتیى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، سه‌رپه‌رشتیارانى هێزه‌كانى حه‌فتا و هه‌شتاى پێشمه‌رگه و بڕیارده‌رى لیژنه‌كه ئاماده‌ى بوون، بڕیار درا لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى دیكه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ لیژنه‌كه زیاد بكرێن و پێویستییه به‌په‌له‌كانى پێشمه‌رگه له هێڵه‌كانى پێشه‌وه‌ى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعش دابین بكرێن و له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره عێراقییه‌كان كار بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى بۆشاییى ئه‌منیى نێوان پێشمه‌رگه و هێزه فیدراڵییه‌كان پڕ بكرێته‌وه.