Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

لە دھۆک گەورەترین پارک دروست دەکرێت

دھۆک -KDP.info-بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی شارەوانیی سەنتەری دھۆک گوتی، بڕیارە لە پارێزگای دھۆک گەورەترین پارک دروست بکرێت لەسەر ڕووبەری ٩٠٠ دۆنم زەوی و ئێستا دەست بە ڕێکارەکانی دروستکردنی کراوە.

ئیسماعیل مستەفا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: 'لە پارێزگای دھۆک لە ناوچەی ئالۆکا گەورەترین پارک دروست دەکرێت لەسەر ڕووبەری ٩٠٠ دۆنم زەوی کە پارکێکی زۆر گەورەیە و ئێستا دەستمان بە ڕێکارەکان کردووە بۆ ئەوەی دروستی بکەین ".

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی شارەوانیی سەنتەری دھۆک گوتیشی: "ئێمە ڕێکارەکانی شارەوانیمان تەواو کردووە و ڕەوانەی وەزارەتی کشتوکاڵ کراوە و دواتر ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە بۆ کووژاندنەوەی زەوییەکە و دواتریش پارەی بۆ تەرخان دەکرێت و دەست بە دروستکردنی پارکەکە دەکرێت کە پارکێکی گەورەیە و خزمەتێکی باشی ھاووڵاتییانی دھۆک دەکات."

 

بڵند ئیبراھیم