ھەولێر-KDP.info- دوای ئه‌وه‌ی عه‌بدوڵڵای كوێخا موباره‌ك و هاوڕێكانی به فه‌رمی هاتنه ریزه‌كانی پارتییان ڕاگه‌یاند، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ د. كه‌مال كه‌ركووكی، به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كه‌ركووك- گه‌رمیانی پارتی، هۆكاره‌كانی په‌یوه‌ندیكردنی به پارتییه‌وه ئاشكراكرد.
عەبدوڵڵای کوێخا موبارەك ڕایگه‌یاند: بەهۆی راستگۆیی و جدییەتی نوێنەرانی پارتی لە حکوومەت و راستیی سیاسەتی پارتی لەبارەی کەرکووک هاتووینەتە ریزی پارتییەوە.
عەبدوڵڵا کوێخا موبارەک، له به‌شێكی دیكه‌ی گوته‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه لەگەڵ سەرکردایەتیی پارتی باسی هیچ پلە و پۆست و پارەیان نەکردووە، تەنیا داوایان کردووە پارتی رێزیان بگرێ و لە رێگەی نوێنەرەکانیانەوە هەوڵبدەن خزمەتی چەمچەماڵ بکه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: داوا لە هەموو هاوڕێ و خزم و دۆستانمان دەکەین چیتر لەو جەهالەتەدا نەمێننەوە و وەرن پێکەوە لە ریزی پارتی خزمەت بکەین.