Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەكتەبی سیاسی سەرەخۆشی لە هەردوو خانەوادەی محەمەد كوێخا قادر و شاھۆ عەبدوڵڵا گۆران دەكات

هەولێر-KDP.info- مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە دوو پرسەنامەدا بە جیا سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو (محەمەد كوێخا قادر خۆشناو) و خانەوادەی خوالێخۆشبوو (شاھۆ عەبدوڵڵا گۆران) دەكات.

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (محەمەد كوێخا قادر خۆشناو) 

بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی دڵسۆز و وەفاداری رێبازی بارزانی و پارتیمان خوالێخۆشبوو (محەمەد كوێخا قادر خۆشناو)مان پێگەیشت.

بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان و كەسوكار و خزم و ھەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین و ھاوبەشی خەمتانین.

لە خوای گەورە داواكارین سەبووری و دڵنەوایی بە ھەموو لایەك ببەخشێت و گیانی ھەڤاڵی كۆچكردویش بە بەھەشتی بەرین شاد بكات..

انا للە وانا الیە راجعون

 

مەكتەبی سیاسیی

پارتی دیموكراتی كوردستان

____________________________________

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (شاھۆ عەبدوڵڵا گۆران)

خەمبار بووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (شاھۆ عەبدوڵڵا گۆران).

بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە كوردپەروەرەكەتان و كەسوكار و دۆست و ھاوڕێیانی خوالێخۆشبوو دەكەین و ھاوبەشی خەم و پەژارەتانین.

لە خوای گەورە داواكارین سەبووری و دڵنەوایی بە ھەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوویش بە بەھەشتی بەرین شاد بكات..

انا للە وانا الیە راجعون

 

مەكتەبی سیاسیی

پارتی دیموكراتی كوردستان