هەولێر-KDP.info- ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27/4/2021 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران و شاندێكی یاوه‌ری كرد كە لە به‌ڕێزان باڵیۆزی ئێران لە عێراق، سه‌ركونسوڵی گشتیى ئێران لە هەولێر، كۆنسوڵی ئێران لە سلێمانی و ژمارەیەك لە كاربەدەست و ڕاوێژكارانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، پێكهاتبوو.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه به‌ڕێزان جێگرانى سه‌رۆك و ژماریه‌ك له به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی باسی له په‌یوه‌ندیى له‌مێژینه‌ى هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران و پشتیوانیى به‌رده‌وامى ئێران بۆ هه‌رێمى كوردستان له كاته سه‌خته‌كاندا كرد، دووپاتیشی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان فاكته‌رى ئارامى و سه‌قامگیرى ده‌بێت، به بایه‌خه‌وه و له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێیه‌تیى باش و به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌ش، له په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ڕوانێت.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وێڕأى دووپاتكردنه‌وه‌ی خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه مێژویییهكانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، نیگه‌رانى به‌رامبه‌ر به‌و هێرشه مووشهكیانهی كرانه سه‌ر هه‌ولێر نیشان دا و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئێران ده‌یه‌وێت ناوچه‌كه ئارام و سه‌قامگیر بێت و بوونی سه‌قامگیری و په‌یوه‌ندیی ئابووری و بازرگانیی باش، له به‌رژوه‌ندیی هه‌ردولادایه.
تاوتوێكردنی دۆخی عێراق به‌گشتی، شه‌ڕی داعش و بوونی هاوپه‌یمانان له عێراق، هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق، ڕێككه‌وتنى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال، فراونكردنى په‌یوه‌ندییه ئابووری و بازرگانییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئێران و جووڵه‌ی بازرگانیی سه‌ر سنووره‌كانی نێوانیان، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و په‌ره‌سه‌نده‌كانی ناوچه‌كه، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوون.