Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پەیامی مەكتەبی سیاسی پارتی بەبۆنەی(١٦)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی چاكسازی توركمانی

بەڕێز/ عەبدولقادر بازرگان سەرۆکی پارتی چاكسازی توركمان

بەڕێزان/ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی پارتی چاکسازی تورکمانی 

بەبۆنەی(١٦)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبە تێكۆشەرەكەتان جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و تەواوی ئەندام و لایەنگرانتان دەكەین و، هیوای بەردەوامیی و پێشكەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین لە كار و چالاكیەكانتان.  

ئێمە كاتێك ئەو یادەتان پیرۆز دەكەین، كار و خەبات و تێكۆشانی پارتەکەتان بەرز دەنرخێنین بۆ زیاتر قووڵبوونەوەی گیانی برایەتی و پێكەوەژیانی نێو پێكهاتەكانی كۆمەڵگەی كوردستانیی و تەبایی و یەكڕیزی گشت هێز و لایەنە سیاسیەكان لەپێناو پاراستن و برەودان بە ئەزموونی هەرێم و رەوشی ئارام و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان.

ئومێدەوارین بە هەموو لایەك بتوانین ئەو هاوپەیمانیەتیە پتەوتر و بەهێزتر بكەین و درێژە بەخەبات و تێكۆشانی هاوبەش بدەین بۆ قوڵتركردنەوەی گیانی بەیەكەوە ژیان و  گەیشتن بە ئامانجە رەواكانمان.

دووبارە پیرۆزباییتان لێدەكەین و هەر سەركەوتوو بن..

 

مەكتەبی سیاسی 

پارتی دیموكراتی كوردستان

٢٥ـی نیسانی ٢٠٢١