Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

نەتەنیاهۆ: ئێران مەترسیدارترین هەڕەشەیە بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

هەولێر-KDP.info- ڕۆژێک پاش هێرشە سایبریکەی سەر سایتی ناوکی ناتانز، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، کۆماری ئیسلامی بە مەترسیدارترین هەڕەشە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناوزەند کرد و گوتی ئیسرائیل هەرگیز رێگە بە ئێران نادات چەکی ناوکی پەیدا بکات.

بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە کۆنفڕانسێکی هاوبەشی هەواڵپرسی دا لەگەڵ لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا، ئێرانی بە " گەورەترین هەڕەشە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست " ناوبرد و گوتی: بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادات ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ناوکی.

لوید ئۆستن ڕۆژی یەکشەممە گەیشتە تەلئەبیب بۆ تاوتوێکردنی دۆسیەی ناوکی ئێران. گەشتەکە هاوکات بوو لەگەڵ هێرشێکی سایبەر بۆ سەر دامەزراوە ناوکیەکەی ناتانز، کە بەرپرسانی ئێران بە "تیرۆریزمی ناوەکی" ناوی لێنابوو.

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا دوو سەرچاوەی هەواڵگریی ئەمریکا و ئیسرائیلی گواستووتەوە و دەڵێن، کە هێرشەکە لەلایەن ئیسرائیلەوە کراوە هەروەها گوترا روون نەبوو کە ئایا هێرشەکەی سەر ناتانز بە زانیاری ئیدارەی بایدن کراوە یان ئیسرائیل بە سەربەخۆیی کاری کردووە یان نا.

بەڵام ڕۆژی دووشەممە کۆشکی سپی گوتی ئەمریکا هیچ ڕۆڵێکی لەو هێرشەدا نەگێڕاوە و نە لێدوان و نە بە ئەندێشەکردن. هەروەها جین ساکی وتەبێژی کۆشکی سپی ڕەتیکردەوە، کە هیچ لێدوانێک لەسەر تۆمەتەکەی ئێران بۆ ئیسرائیل لەو هێرشەدا بدات.

نەتەنیاهۆ هەروەها هیچ لێدوانێک لە نکۆڵیکردن یان پشتڕاستکردنەوەی ئەو تۆمەتە نەدایە، بەڵام لە لێدوانەکەیدا باسی لەوە کردووە کە کۆماری ئیسلامی هیچ کات لە هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی نەوەستاون.

نەتەنیاهۆ ئاماژەی بە هەڕەشەی وڵاتەکەی لە ئێران کرد و، وتی: ڕژێمی ئێران بێ شەرمانە بۆ لەناوچوونی ئیسرائیل دەڵێت و کاری بۆ دەکات.

نەتەنیاهۆ ڕژێمی ئێرانی بە پشتیوانی تیرۆریستان لەسەرتاسەری جیهان تۆمەتبارکرد و گوتی لە پێنج کیشوەرەوە هەڕەشە لە خەڵک دەکات، لەهەموو سوچێک خەڵک هەڕەشە دەکات.

لای خۆشیه‌وه‌ وەزیری بەرگری ئەمریکا لە کۆنفرانسەکەدا جەختی کردەوە کە ئیدارەی جۆ بایدن " پابەندە " بۆ دڵنیابوون لە ئاسایشی ئیسرائیل.

هێرش بۆ سەر سیستەمی کارەبای ناوەکی ناتانز دوای ڕۆژێک هات کە ڕاگەیەندرا حەسەن روحانی لە ڕۆژی تەکنەلۆژیای ناوکی نەتەوەییدا قسەی کرد لە کاتێکدا کە باسەکانی هاوبەشی JCPOA لە ڤییەنا بەردەوام بوو.

 

 

 

kurdistantv