Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانه‌وه

هەولێر-KDP.info- بەبۆنەی ھاتنەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانه‌وه‌، به‌ گه‌رمى پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکەم.

لە خوای مەزن داواکارم ئەم مانگە پیرۆزە بە خێر و خۆشی بگەڕێیتەوە و ڕۆژوو و نزا خواپه‌رستیی موسڵمانان قبووڵ بكات، وڵاتەکەمان و مرۆڤایەتی و جیهان لە دەرد و پەتا ڕزگار بن.

ھیوادارم لەم مانگە پیرۆزەدا، هەوڵ و هەنگاوەکان بەرەو تەبایی و یەکڕیزی سەرکەوتوو بن، بە گیانی لێبوردەیى و ئاشتەوایی و هاوکاری بەسەر گرفت و کێشەکاندا زاڵ بین و داهاتوویەکی باشتر بۆ گەلەکەمان بەدی بهێنین.

 

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

2021/4/12