Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی هەرێمى كوردستان پیرۆزبایى له‌ بزووتنەوەی دیموکراتی ئاشووری ده‌كات

بەڕێزان سكرتێری گشتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەركردایەتیی بزووتنەوەی دیموكراتی ئاشووری

لە چل و دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوە تێکۆشەرەکەتاندا، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و سەرجەم ئەندام و لایەنگران و جەماوەری بزووتنەوەکەتان دەكەم، هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.

لەم بۆنەیەدا، داكۆكى لەسەر فرەییی سیاسی و پێکەوەیی و تەباییی لایەنە سیاسییەکان و چارەنووسی هاوبەشی هەموو نەتەوە و ئایین و پێکهاتەکانی کوردستان دەکەمەوە و پاراستن و قووڵکردنەوەی کولتووری پێکەوەژیان بە ئەرکی هەموو لایەکمانه‌.

دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەم، بەو ئومێدەی بۆنەکانی داهاتوو لە دۆخێکی ئاسوودە و باشتردا بکەنەوە.

 

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

2021/4/12