Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

گەشتوگوزاری سۆران: پرۆژەی گەشتیاری لە چیای حەسەنبەگ جێبەجێ دەکرێت

سۆران-KDP.info- بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆران ڕاگەیاند، لە ئایندەیەکی نزیکدا ژمارەیەک پرۆژەی گەشتیاری لە چیای حەسەنبەگ جێبەجێ دەکرێت کە ساڵانە ژمارەیەکی زۆری گەشتیار لە ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە سەردانی ناوچەکە دەکەن و شوێنێکی لەبارە بۆ کەرتی گەشتیاری .

بارزان محەمەد، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاند: "چیای حەسەنبەگ یەکێکە لەو شوێنانەی کە کەوتووەتە ناو ماستەرپلانی گەشتیاری بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی گەشتیاری کە لە ڕێگای کەرتی تایبەتەوە لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت."

بارزان محەمەد ئەوەشی خستە ڕوو: "چیای حەسەنبەگ دەکەوێتە سنووری دەڤەری سۆران لە ھەرچوار وەرزەکانی ساڵدا گەشتیاران سەردانی دەکەن و شوێنێکی لەبارە بۆ گەشتیاری."

ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە: "پێویستە پێش ئەنجامدانی پرۆژەکانی گەشتیاری ڕێگاوبانی چیای حەسەنبەگ نۆژەن بکرێتەوە و ئاسانکاریی زیاتر بۆ ھاووڵاتییان و گەشتیاران بکات."

سیروان سابیر