Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

وەزارەت: تەواوی ناوەندەكانی خوێندن بە داخراوی دەمێننەوە

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، تاوەكو ئەنجامدانی كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، تەواوی ناوەندەكانی خوێندن بە داخراوی دەمێننەوە.

 

ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەنراوەكەیە:

 

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

 

تاوەكو ئەنجامدانی كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، تەواوی ناوەندەكانی خوێندنی سەر بە وەزارەتی پەروەردە  (حكوومی - ناحكوومی) بە داخراوی دەمێننەوە. تەنها تاقیكردنەوەكان ئەنجام دەدرێن، بە گوێرەی خشتەی راگەیەندراو  بەردەوام دەبن بە رێككارەكانی خۆپارێزییەوە.

 

راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە

  ٨ ی ٤ ی ٢٠٢١