Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

"لێدوانی سەرۆكی حكوومەت لەبارەی پابەندبوون بە رێككەوتن لەگەڵ بەغدا، زۆر گرنگە"

ھەولێر-KDP.info- ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق گوتی، لێدوانی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لەبارەی پابەندبوون بە رێككەوتن لەگەڵ بەغدا، زۆر گرنگە، كە بڕیارە بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنەكەش، شاندێكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات، چونكە لەم مانگەوە رێككەوتنەكە جێبەجێ دەكرێت.

 

جەمال كۆچەر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، شاندێكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات بۆ جێبەجێكردنی ئالیەتی بودجە، چونكە سەرۆككۆمار واژۆی بكات، دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

 

كۆچەر گوتیشی، لێدوانی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان كە پابەند دەبن بە رێككەوتنی ھەرێم لەگەڵ بەغدا لەبارەی بودجەوە، زۆر گرنگە و ھەنگاوی دووەمیش ئەوەیە، شاندی حكوومەتی ھەرێم بچێتە بەغدا بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنەكە.

 

ناوبراو باسی لەوەش كرد، بڕیارە لەم مانگەوە رێككەوتنەكە جێبەجێ بكرێت، چونكە بڕگەیەك ھەیە راستەوخۆ دەست بە جێبەجێكردنی یاسای بودجە دەكرێت.

 

دەشڵێ، بۆ سێ مانگی رۆیشتوو ئەوەی لەسەر ھەرێمە چەند نەوت بدات، رادەستی دەكات و ئەوەی لەسەر بەغداشە چەندە، ئەوانیش بۆ ھەرێمی رەوانە دەكەن، چونكە ئەمە قسەی سەرۆكی لیژنەی دارایی بوو لە پەرلەمانی عێراق.

 

بڵند ئیبراھیم