Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بەرپرسی یەکەمی حیزبەکان دەستیپێکرد

ھەولێر-KDP.info-کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسی یەکەمی حیزب و لایەنە سیاسییەکان لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.

لە کۆبوونەوەکەدا فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵەی دادگەریی کوردستان، محەممەد حاجی مەحموود، سکرتێری حیزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان، ئایدن مەعروف لە پێکهاتەی تورکمان و ئانۆ جەوھەر لە پێکهاتەی کریستیانەکان بەشدار دەبن.