Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

وەزارەتی ناوخۆ قەدەغەی هاتووچۆی راگەیاند

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی قەدەخەی هاتووچۆ بڵاوکردەوە و دەڵێت، قەدەخەی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و پیادە لە تەواوی پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین و گشت یەکە کارگێڕییەکانیان لە کاژێر 08:00ی شەو تاوەکو 06:00ی بەیانی دەبێت.

بڕیارە نوێیەکانی وەزارەتی ناوخۆ لە کاژێر 08:00ی شەوی 08-04-2021 تاوەکو کاژێر 08:00ی شەوی 12-04-2021 جێبەجێ دەکرێن.