Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی سەری ساڵی بابلی ئاشووری

هەولێر-KDP.info- سەرۆك بارزانی بەبۆنەی سەری ساڵی بابلی ئاشوورییه‌وه‌ په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه‌، رایگه‌یاند: ئێمە هەموومان لەدژی تیرۆر و جیاكاری لە یەك بەرەداین و لە مرۆڤبووندا براین و لە خۆشی و ناخۆشیدا یەك چارەنووسمان هەیە، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی بابلی ئاشووری و جەژنەكانی ئەكیتۆ، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی گەلی كلدان سریان ئاشووری لە كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەكەم، ئومێدی ئەوە دەخوازم، سەری ساڵی تازەی ئاشووری بابلی دەستپێكێكی تازە بێت بۆ كۆتاییهاتنی ئەو ئازار و نەهامەتییانە كە لە ئەنجامی هزری توندڕۆیی و تیرۆر بۆ خوشك و برا كریستیانەكانمان هاتووەتە ئاراوە.

لەو بۆنەیەدا ئەوە بۆ خوشك و برایانی كلدان سریان ئاشووری و هەموو پێكهاتەكانی تری كوردستان دووپات دەكەمەوە كە ئێمە هەموومان لەدژی تیرۆر و جیاكاری لە یەك بەرەداین و لە مرۆڤبووندا براین و لە خۆشی و ناخۆشیدا یەك چارەنووسمان هەیە و ، پێویستیشە فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتیی نێوان هەموو پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكان پارێزراو بێت و قووڵتر ببێت

هیوادارم هەموو جەژن و بۆنەكان لە ئاشتی و ئارامی و دوور لە پەتا و نەخۆشیدا بكەنەوە.

 

مەسعود بارزانی

٣١ـی ئاداری ٢٠٢١