Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

د. ڤیان سەبری: ئاگادار کراینەوە ئامادەبین لە پەرلەمانی عێراق

بەغدا-KDP.info- دوای چەندین کۆبوونەوە و ئاگادارکردنەوەی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ دەنگدان بە پڕۆژەیاسای بوودجەی ۲۰۲۱، بەڵام بەهۆی کێشەی نێوان لایەنە سیاسیەکان و رێکنەکەوتنیان ئەنجام نەدرا، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستانیش لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێڕاق دەڵێت، ئاگادار کراوینەوە سبەی کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆ ئامادەبین، گوایە دەنگ دەدرێت بە پڕۆژەیاسای بودجە.

د. ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێڕاق بە ماڵپەڕیی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: " ئێستا لە لایەن محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێڕاق ئاگادار کراینەوە،  سبەی چوارشه‌ممه کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆ ئامادەبین لە بینای پەرلەمانی عێڕاق بۆ دانیشتنی پەرلەمان، گوایە گشت لایەنەکان ئامادەن و دەنگ بە پڕۆژەیاسای بوودجەی ۲۰۲۱ دەدرێت". 

 

فایزە کۆیی