Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

نێچیرڤان بارزانى و ئیمانوێل ماكرۆن كۆده‌بنه‌وه

هەولێر-KDP.info- به‌ بانگهێشتى فه‌رمیى به‌ڕێز ئیمانوێل ماكرۆن سه‌ركۆمارى فه‌ره‌نسا، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى فه‌ره‌نسا ده‌كات و سبه‌ى سێشه‌ممه‌ 2021/3/30 له‌ كۆشكى ئه‌لیزێ له‌ پاریس له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ماكرۆن كۆده‌بێته‌وه‌.

هه‌ردوو سه‌رۆك بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا، دۆخى عێراق، هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، په‌تاى كۆڤید_19 و لێكه‌وته‌كانى، مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و ئه‌ركى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى، گرنگیى هاوكارى و هاوبه‌شیى هه‌مه‌لایه‌نه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش تاوتوێ ده‌كه‌ن.