Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

هاوار محەمەد: دەنگدانی دەرەوە ساختەکاریی تێدا دەکرێت

هەولێر -KDP.info- کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بەشداریی هاووڵاتییانی عێراقیی دەرەوەی وڵاتی لە پڕۆسەی هەڵبژاردنەکاندا هەڵوەشاندووەتەوە و بەرپرسێکی هەڵبژاردنەکانی پارتییش دەڵێت، کڕین و فرۆشتن بە دەنگدانی دەرەوە دەکرێت.

هاوار محەمەد، بەرپرسی یاساییی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "هەرچەندە ئێمە وەک پارتی لەگەل ئەوەداین هەموو تاکێکی عێراقی مافی دەنگدانی هەبێت، هەروەک بە گوێرەی ماددەی 20ی دەستووری عێراق هەموو هاووڵاتییان بەبێ جیاوازی مافی دەنگدانیان هەیە، بەڵام دەنگدانێکی بێ ساختە و کێشە بەڕێوە بچێت."

بەرپرسەکەی پارتی دەشڵێت: "ئێمە لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردنەکانی دەرەوەین، چونکە پڕۆسەکانی پێشتری هەڵبژاردن لە دەرەوە ئەزموونێکی تاڵی تۆمار کردووە، هەتا بەڵگە هەیە کڕین و فرۆشتن بە دەنگەکانی دەرەوە کراوە."

هاوار محەمەد ڕوونی کردەوە: "هەندێ هێزی گەورەی سیاسیی عێراق دەیانەوێت ساختەکاری بە دەنگدانی دەرەوە بکەن، ئەوەش هۆکارە بۆ هەڵوەشاندنەوەی دەنگدانی دەرەوە، هۆکارێکی دیکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بەهۆی ڕێوشوێنەکانی خۆپارێزییەوە کۆمسیۆن نەیتوانیوە بایۆمەتری بۆ دەنگدەرانی دەرەوە بکات."

قائید میرۆ