Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ئه‌مه‌ریكا ستایشی ئازایه‌تی هێزه‌كانی پـێشمه‌رگه‌ ده‌كات

هەولێر-KDP.info- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ستایشی هێزه‌كانی پـێشمه‌رگه‌ ده‌كات بۆ ئه‌و ئازایه‌تی و قوربانییه‌ی له‌ شه‌ڕی سه‌ختی دژی داعشدا داویانه‌.

ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌بۆنه‌ی دووه‌مین ساڵیادی له‌ناوبردنی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی داعش، ڕاگه‌یاندنێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ستایشی ئازایه‌تی و قوربانی هێزه‌كانی عێراق و پـێشمه‌رگه‌ و سوریای دیموكراتی كرد.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ ڕاگه‌یاندنه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژی داعش له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان له‌ ناوچه‌كه‌ توانیان ته‌واوی ئه‌و خاكه‌ ڕزگاربكه‌ن كه‌ داعش له‌ عێراق و سوریا كۆنترۆڵی ‌كردبوون، ئه‌مه‌ش خاڵێكی زۆر گرنگه‌ له‌ هه‌وڵه‌كانی ده‌درێن بۆ مسۆگه‌ركردنی شكستی به‌رده‌وامی ئه‌م گروپه‌ تێرۆرسته‌.

هه‌روه‌ها ئه‌نتۆنی بلینكن ده‌ڵێت: ستایشی هێزه‌ ئاسایشییه‌كانی عێراق و پـێشمه‌رگه‌ی كوردی عێراق و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و ئازایه‌تی و قوربانییه‌ی له‌ شه‌ڕی سه‌ختی دژی داعشدا داویانه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌وان شان‌به‌شانی ئه‌م هێزه‌ هاوبه‌شانه‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌ كاركردن بۆ هێشتنه‌وه‌ی فشاره‌كان له‌سه‌ر پاشماوه‌كانی داعش.

 

 

ده‌نگی ئه‌مریكا