Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ئییٔتیلافی نیشتیمانیی سووریا دەكات

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ئاداری ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە د. نەسر هەریری سەرۆكی ئییٔتیلافی نیشتیمانیی سووریا و شاندێكی یاوەری كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا بارودۆخی سیاسیی سووریا و دوا پێشهاتەكان لەسەر ئاستی سووریا و ناوچەكە تاوتوێ كرا و سەرۆكی ئییٔتیلافی نیشتیمانیی سووریا سوپاسی سەرۆك بارزانی و هەرێمی كوردستانی كرد كە هەردەم هاوسۆزی نەهامەتی و گرفت و كێشەكانی خەڵكی سووریا بوونە و پێشوازییان لە سەدانهەزار یٔاوارە و پەنابەری سووریایی كردووە. هەروەها یاد و بۆنەكانی مانگی یٔاداریشی بەرز نرخاند كە بەشێكی گرنگی خەباتی گەلی كوردستان پێكدەهێنن.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی جەختی لەوە كردەوە كە  لەگەڵ ئەوەدایە قەیرانی سووریا بگاتە چارەسەرێكی وەها كە ئارامی و تەبایی نێوان گەلانی سووریا و هەموو پێكهاتەكانی لێ بكەوێتەوە. هەروەها ئەوەشی بە شاندی میوان ڕاگەیاند كە ئەو ڕووداوانەی لە عەفرین ڕوویان داوە جێگەی نیگەرانین و بە بایەخەوە سەیری ڕێڕەوی ڕووداوەكان و ئاییندەی گەلی كورد لە سووریا دەكەن و هیوای ئەوەشی خواست كە لە ئاییندەی سووریادا بەرژەوەندیی گەلان و پێكهاتەكانی سووریا لەبەر چاو بگیرێت.