Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتیمانیی عێراقی دەكات

 
ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی چوارشەممە ٣ـی ئاداری ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە دكتۆر ئەیاد عەللاوی سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتیمانیی عێراقی كرد.
 
لە دیدارەكەدا پڕۆسەی سیاسیی عێراق و گۆڕانكاری و دوا پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا و هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق و بیروڕا لەبارەی ئەو تەحەددیات و هەڕەشانە ئاڵوگۆڕ كرا كە لەبەردەم هەڵبژاردنەكان و پڕۆسەی سیاسیی عێراق و پێكەوەژیانی پێكهاتەكانی عێراق لەئارادان.