Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سبەی پەرلەمانتارێکی پارتی سوێندی یاسایی دەخوات

ھەولێر -KDP.info- سکرتێری پەرلەمانی کوردستان گوتی، بڕیارە سبەی پەرلەمانی کوردستان کۆ بێتەوە و وەرزێکی نوێی یاسادانان دەست پێ بکات و بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی سبەی لە پێنج خاڵ پێک ھاتووە، یەکێک لەوانە کاندیدێکی نوێی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شوێنی ئومێد خۆشناو سوێندی یاسایی دەخوات.

سکرتێری پەرلەمانی کوردستان، مونا قەھوەچی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "سبەی کۆبوونەوەی کردنەوەی وەرزی بەھاری ساڵی سێیەمی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستانە کە لە پێنج بڕگە پێک ھاتووە، یەکەمیان دەقیقەیەک وەستانە بۆ ڕێزلێنان لە گیانی پاکی شەھیدان و، دواتر وتاری سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکفراکسیۆنەکان دەبێت."

مونا قەھوەچی گوتیشی: "ھەر لە کۆبوونەوەی سبەی ھەڵکەوت ئەنوەر خەلیفە لە شوێنی ئومێد خۆشاو، بەپێی ماددەی ٢٧ لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان سوێندی یاسایی دەخوات و دەبێتە پەرلەمانتار لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان."

 

بڵند ئیبراھیم