دهۆک-KDP.info- بەرپرسی نووسینگەی ڕفێنراوانی کوردی ئێزدی لە پاریزگای دهۆک ڕایگەیاند، بریارە ڕۆژی دووشەممە دەنگ بە یاسای ڕزگاربووانی دەستی داعش بدرێت.
حسێن قائیدی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت: "دوای گفتوگۆیەکی قووڵ و خویندنەوەیەکی باش لەسەر ئەم یاسایە، یاساکە بەکۆتا هات و سوودی باشی بۆ ڕزگاربووانی دەستی داعش دەبێت."
ئاماژەیشی دا: "یاساکە یاسایەکی مرۆڤییە و دەبێ هەموو پەرلەمانتاران بە ڕۆحێکی مرۆڤی دەنگ بەو یاسایە بدەن."
کاروان باعەدری