Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پەیامی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی پارتی بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان

بەڕێزان/ بەڕێوەبەڕ و کادیر و كارمەندانی ماڵپەڕی پارتی دیموكراتی كوردستان.. 

بەبۆنەی(10)یەمین ساڵرۆژی دامەزراندنی ماڵپەڕی پارتی دیموكراتی كوردستان (KDP.info)  گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوە و خوێنەرانی بەڕێزی ماڵپەڕەكەتان دەكەین و، هەوڵ و كۆششی رۆژانە و بەردەوامتان لە پێناو بڵاوكردنەوە و گەیاندنی هەواڵ و زانیاری دروست بەرز و پیرۆز دەنرخێنین، بەهیواین ساڵی داهاتووی كاركردنتان پڕ بێت لە وێستگەی گەشتر و پێشكەوتنی زیاتر.

دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە پاڵ كەناڵ و دەزگاكانی دیكەی راگەیاندن پێویستیەكی سەردەمیانەی ئەلیكترۆنیی بوو، كە لە ماوەی (١٠) ساڵی تەمەنیدا توانیویەتی سەركەوتووانە ئەركەكانی بەجێبگەیێنێت و خزمەتێكی زۆر و بەرچاوی ئەو بوارە بكات، بەو هیوایەین لە ئایندەشدا بەهەمان گیانی راستگۆیی و باوەڕەوە رۆڵی گرنگی خۆتان ببینن لە بڵاوكردنەوەی هەواڵ و زانیارییە دروست و باوەڕپێكراوەكان و قوڵکردنەوەی گیانی تەبایی و پێکەوەژیان و خۆشەویستی نیشتمان..

لەم بۆنەیەدا دووبارە پشتیوانی خۆمان بۆ بەرەوپێشبردنی ماڵپەڕەكە دووپات دەكەینەوە و، دەخوازین وەکو ھەمیشە پێشەنگی راستگۆیی و خزمەت و بەخشش بن..

 

مەكتەبی سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان

٢٨ـی شوباتی ٢٠٢١