Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پەیامی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان

هەولێر-KDP.info- دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی، بە بۆنەی (١٠)یەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێوەبەر و نووسەر و كادیرانی ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان (KDP.info) كرد، ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:

بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و نووسەر و كادیرانی ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان (KDP.info).

بە بۆنەی(١٠)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمیی پارتیمان (KDP.info) پیرۆزباییەكی گەرمتان لێ دەكەین و، دەستی هەوڵ و ماندووبونتان دەگوشین، هیوای بەرەوپێشچوونی بەردەوامتان بۆ دەخوازین.

دامەزراندنی ماڵپەڕی (KDP) لە ٢٨ـی شوباتی ٢٠١١ وەكو زمانحاڵ و كەناڵێكی دیكەی سەردەمیانە و پێویستی پارتیمان، بۆ خزمەتگەیاندن بە بواری راگەیاندن و رۆشنبیری و، بڵاوكردنەوەی هەواڵ و زانیاریی دروست و باوەڕپێكراو بوو، سەركەوتن و بەخشش و راستگۆیی ئەو كەناڵە لە ماوەی (١٠)ساڵەی تەمەنیدا مایەی خۆشحاڵی و سوپاس و ستایشە.

جارێكی دیكە بەو بۆنەیەوە پیرۆزباییتان لێ دەكەین و دووپاتی دەكەینەوە پشتیوانی كار و چالاكیەكانتانین بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی ماڵپەڕەكە. ھەر سەركەوتوو بن...

 

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی

پارتی دیموكراتی كوردستان

٢٧ـی شوباتی ٢٠٢١