هەولێر-KDP.info- ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2021/2/25 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مسته‌فا سه‌ید قادر جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو‌ى باوكیان، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له به‌ڕێزیان كرد و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵ خۆیان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌یان ده‌ربڕى.
سه‌رۆك نێچیرڤان هیواى خواست خواى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو بخاته به‌ر به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى و سه‌بوورى و دڵنه‌وایى به به‌ڕێزیان و خانه‌واده و كه‌سوكاریان ببه‌خشێت. لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز مسته‌فا سه‌ید قادر جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سوپاس و پێزانینى خۆیان و خانه‌واده‌كه‌یانى بۆ سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌میى به‌ڕێزیان ده‌ربڕى.