Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

فوئاد حوسێن: عێراق هێشتا لەژێر مەترسیی تیرۆرە

ھەولێر-KDP.info- وەزیری دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت عێراق هێشتا لەژێر مەترسیی تیرۆرە.

بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، کە ئەمڕۆ سێشەممە 23-2-2021 بڵاو کراوەتەوە، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە رۆژی دووشەممە (دوینێ) لەگەڵ نایف حەجرەف، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداوی عەرەبی، کۆ بووەتەوە.

فوئاد حوسێن و نایف حەجرەف لە کۆبوونەوەکەدا، جەختیان لەسەر ئەوە کردووەتەوە، کە ئاسایشی عێراق کاریگەریی بەسەر ئاسایشی کەنداوی عەرەبی دەبێت.

وەزیری دەرەوەی عێراق بە ئاماژەکردن بە کردە تیرۆریستییەکانی ئەم دواییەی عێراق، رایگەیاندووە، هێشتا مەترسیی تیرۆر لەسەر عێراق هەیە.