هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشهممه 2021/2/23، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕێز حەسەن حەدۆ، بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو حوسێن حەدۆی برایان، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی پێشکەش بە خۆیان و خانەوادە بەڕێزەکەیان کرد و هیوای خواست خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و دڵنەوایی و سەبووری بە خێزان و کەسوکاریان ببەخشێت.
لای خۆیەوە، بەڕێز حەسەن حەدۆ، بە ناوی خۆیان و خانەوادە بەڕێزەکەیانەوە، بۆ پەیوەندی و هاوخەمییان، سوپاسی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی کرد.