ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئیدانەی هێرشەکەی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکات.
مەسروور بارزانی لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لەبارەی هێرشە مووشەکیەکەی شەوی رابردووی بەغدا رایگەیاند: "نێردە دیبلۆماسییەکان دووچاری مەترسی گەورە دەبنەوە لە عێراق. ئەوان بۆ جەنگی دژ بە تیرۆر و دووبارە بونیادنانەوەی عێراق لێرەن".
سەرۆکی حکوومەت نووسیویەتی: "داوا لە حکوومەتی فیدراڵ دەکەم رێکاری کردەیی بۆ دابینکردنی سەلامەتییان بگرێتەبەر. دەبێت ئەو هێرشانە رابگیرێن".
بەهۆی ئاراستەکردنی دوو مووشەک بۆ ناوچەی سەوزی بەغدا، چەند ئۆتۆمبێلێک سووتان و زیانی ماددی بە ناوچەکە گەیندرا، بەڵام زیانی گیانی بەدواوە نەبوو.