Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

دادگای تاوانەكانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دادەمەزرێت

هەولێر-KDP.info- لەسەر داوای دەستەی دەستپاكیی هەرێمی كوردستان، بڕیار درا بە پێكهێنانی دادگایەكی تاوان بۆ دادگاییكردنی سەرجەم تۆمەتبارانی تاوانەكانی گەندڵی، بە ناوی (دادگای تاوانەكانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی).

لە راگەیەندراوێكی دەستەی دەستپاكیی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، كە لەسەر داوای دەستەكەیان، بڕیار دراوە بە پێكهێنانی دادگایەكی تاوان بۆ دادگاییكردنی سەرجەم تۆمەتبارانی تاوانەكانی گەندەڵی بەناوی (دادگای تاوانەكانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی) لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و تایبەتیش دەبێت بە بینینی كەیسەكانی گەندەڵی.

دەقی راگەیەندراوەكە:

پێكهێنانی دادگای تاوانەكانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی

لەسەر داوای دەستەی دەستپاكیی هەرێمی كوردستان و بە نووسراوی ژمارە (1/135) لە 1/12/2020، ئەنجوومەنی دادوەری، بە فەرمانی ژمارە 1/1/117 لە 18/2/2021، بڕیاریان دا بە پێكهێنانی دادگایەكی تاوان بۆ دادگاییكردنی سەرجەم تۆمەتبارانی تاوانەكانی گەندەڵی بە ناوی (دادگای تاوانەكانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی) لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و تایبەتمەند دەبێت بە بینینی كەیسەكانی گەندەڵی.

ئێمە لە دەستەی دەستپاكیی هەرێمی كوردستان، دەستخۆشی لە ئەنجوومەنی دادوەری دەكەین و پێمان وایە ئەو هەنگاوە كاریگەرییەكی زۆر باشی دەبێت لەسەر بەرەوپێشبردن و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و خێراكردنی یەكلاكردنەوەی كەیسەكان لە دادگا. 

 

دەستەی دەستپاكیی هەرێمی كوردستان

22ی شوباتی 2021

خێڵان بەختیار