Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

دەروازەی سەر زێڕێ كرایەوە.. بڕیارە بكرێتە دەروازەیەكی بازرگانی

دھۆك-KDP.info- دوای ١١مانگ لە داخستنی خاڵی سنووریی سەر زێڕێ، ئەمڕۆ بە فەرمی جارێكی دیكە كرایەوە، سەرۆكی ژووری بازرگانیی دھۆكیش دەڵێ، بڕیارە ئەو دەروازەیە لە ھاتوچۆی گەشتیارییەوە بكرێتە دەروازەیەكی بازرگانی، ھاوشێوەی ئیبراھیم خەلیل.

ئەیاد حەسەن، سەرۆكی ژووری بازرگانیی پارێزگای دھۆك، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، دوای ١١مانگ لە داخستنی خاڵی سنووریی سەرێ زێڕێ، ئەمڕۆ بە فەرمی جارێكی دیكە كرایەوە و ھاووڵاتیان دەتوانن لەو خاڵە سنوورییە ھاتوچۆ بكەن، چونكە ئەو خاڵە سنوورییە تەنھا بۆ ھاتوچۆكردنە و كاری بازرگانی لێ ئەنجام نادرێت.

حەسەن گوتیشی، حكوومەتی ھەرێمی كوردستان پلانی ھەیە كە ئەو خاڵە سنوورییە مادەم بووەتە فەرمی، لە ھاتوچۆی گەشتیارییەوە بیكاتە بازرگانی، ھاوشێوەی خاڵی سنووریی ئیبراھیم خەلیل، چونكە كردنەوەی ئەو خاڵە سنوورییە، ئاسانكاریی زۆری بۆ ھاووڵاتیان بە مەبەستی ھاتوچۆكردن كردووە.

رۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بڕیاری دا بە كردنەوەی خاڵی سنووریی سەر زێڕێ و ئەمڕۆش بە فەرمی كرایەوە. ئەو خاڵە سنوورییە دەكەوێتە سنووری قەزای ئامێدی و پێشتر رۆژانە ھاووڵاتیان ھاتوچۆیان لەو خاڵە سنوورییە دەكرد لە نێوان ھەرێم و توركیا، بەڵام دواتر داخرا و ئەمڕۆش بە فەرمی كرایەوە.

 

بڵند ئیبراھیم