Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی: بەمزووانە ژمارەی زەوییەكانی قەرەبووی گوندی كۆری دەدرێتە سوودمەندانی پرۆژەكە

هەولێر-KDP.info- لە ماوەی رابردوودا تیمێكی تایبەت لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەخشەدانانی ئاوەدانی و سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی نەخشەدانانی هەولێر كاریان لەسەر نەخشەی نوێی زەوییەكانی قەرەبووی گوندی كۆری كرد و بەمزووانەش ژمارەی زەوییەكانی قەرەبووی گوندەكە دەخرێتە بەردەستی سوودمەندانی پرۆژەكە.

له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تى شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌: ئەو تیمە بە هاوبەشی و هەماهەنگی لەپێناو خزمەتكردنی سوومەندانی پرۆژەكە، رۆژانە كاریان لەسەر نەخشەكە كردووە و دواتر بە ئامادەبوونی نوێنەرانی خاوەن زەوییەکانیش نەخشە نوێکە خرایەڕوو.

وه‌زاره‌ت راشیده‌گه‌ێنێت: ئێستاش کار لەسەر دانانی ژمارەی زەوییەکان دەکرێت و بەمزووانەش نەخشە نوێكە بەبێ گۆڕانکاری لە ژمارەی زەوییەکان لە ڕێگەی پەیجی سەرۆكایەتی شارەوانیی هەولێرەوە دەخرێتە بەردەستی سوودمەندانی خاوەن زەوییەكان.