Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بەشێك لە وێستگەكانی ژیان و خەباتی دكتۆر رۆژ نووری شاوەیش

هه‌ولێر-KDP.info- دكتۆر ڕۆژ نووری سدیق عەلی، ناسراو بە دكتۆر ڕۆژ شاوەیس، لە (7 كانوونی یەكەمی 1947) لە سلێمانی لەدایك بووە، كوڕی ئەندازیار نووری شاوەیس (1922 ـ 1983)، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و پارتی دیموكراتی گەلی كوردستان و مامۆستا ناهیدە سەلام ئەحمەد (1922 ـ 2005) ناسراو بە ناهیدە شێخ سەلام ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان و برای بروسك نووری شاوەیس ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی گەلی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستانە.

-لە ڕێكەوتی 10 ئەیلولی 1959 وەك مێوان و بە یاوەریی دایكی كە نوێنەری كۆنگرەی یەكەمی یەكێتی مامۆستایانی كورد (كۆنگرەی شەقڵاوە) بەشداری ئەم كۆنگرەیەی كردووە، ساڵی 1962 پەیوەندی بە ڕیزەكانی هێزی پێشمەرگەوە كردووە‌.

-ساڵی 1966 لە كۆلێژی ئەندازیاری زانكۆی موسڵ وەرگیراوه

-ساڵی 1969 لە یانەی تیپی تۆپی پێی سلێمانی یاری كردووە

-‌ساڵی 1970 پەیوەندی بە ڕیزەكانی كۆمەڵەی خوێندكارانی كورد لە ئەورووپا‌ كردووە

-ساڵی 1971 بەكالۆریۆسی لە كۆلێژی ئەندازیاری وەرگرتووە. پاشان ماستەر و دكتۆرای لە ئەندازیاری كارەبا لە ئەڵمانیا وەرگرتووە

-ساڵی 1971 ئەندامی لێژنەی لقی شەشی ئەوروپای پارتی دیموكراتی كوردستان بووە

-لە ڕۆژانی 16 ـ 19 ئابی 1973 بەشداری كۆنگرەی شازدەیەمی كۆمەڵەی خوێندكارانی كورد لە ئەوروپا (K.S.S.E) لە شاری بەرلینی ڕۆژئاوای كردووە

-لە ساڵی 1975دا سكرتێری خولی 17ی كۆمەڵەی خوێندكارانی كورد لە ئەوروپا بووە و تا ساڵی 1982 لەم پۆستەدا ماوەتەوه

-ساڵی 1979 ئەندامی لێژنەی سەرپەرشتكاری كۆنگرەی نۆیەمی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه

-ساڵی 1979 لەلایەن نوێنەرانی كۆنگرەوە بە‌ ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان (كۆنگرەی نۆیەم)‌ هەڵبژێردراوه

-ساڵی 1979 بۆ جاری دووەم پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەوە كردووە، ساڵی 1980 بەشداری لە شەڕی حاجی ئۆمەران لە سنووری پارێزگای هەولێر دژ بە هێزی سوپای عێراقی كردووە

-لە سەرەتای مانگی ئەیلولی 1980 فەرماندەیی هێزێكی پێشمەرگەی پارتی دیموكراتی كوردستان بەرەو دەڤەری بادینان دەكات

-ساڵی 1981 مامۆستای خولی پڕۆگرام و پەیڕەوی ناوخۆی پارتی دیموكراتی كوردستان لە خولی حەوتەمی پەیمانگای كادیری پارتی دیموكراتی كوردستان لە گوندی ڕاژانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بووه

-ساڵی 1983 لە یەكەمین كۆبوونەوەی كۆمیتەی ناوەندیدا به ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵبژێردراوە

-لە ڕێكەوتی 18 تەموزی 1985 بە بەرپرسی بەشی ڕێكخستن پارتی دیموكراتی كوردستان دەستنیشان كراوە

-لە 30 تشرینی دووەمی ساڵی 1985 تا 3 نیسانی 1986 مامۆستای وانەی پرۆگرام و پەیڕەوی ناوخۆی پارتی دیموكراتی كوردستان و ڕێكخستن لە خولی هەشتەمی پەیمانگای كادیری پارتی دیموكراتی كوردستان لە گوندی ڕاژانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بووه

-لە ساڵی 1987 لە ستافی چواردەیەمدا بە‌ بەرپرسی لێژنەی لقی یەك پارتی دیموكراتی كوردستان دەستنیشان كراوە

-لە ڕێكەوتی 13 ئەیلولی 1987 فەرماندەی داستانی كانی ماسی لە سنووری پارێزگای دهۆك دژ بە هێزی سوپای عێراق بووە

-ساڵی 1987 فەرماندەی داستانی دێرەلوك لە سنووری پارێزگای دهۆك دژ بە هێزی سوپای عێراق بووه

-لە ڕێككەوتی 27 نیسانی 1987 پلانداڕێژەری گرتنی فرۆكەخانەی سەربازی بامەڕنێ لە سنووری پارێزگای دهۆك بووە

-ساڵی 1988 یەكێك بووە لە فەرماندەكانی داستانی خواكوڕك لە سنووری پارێزگای هەولێر دژ بە هێزی سوپای عێراق

-ساڵی 1989 لەلایەن نوێنەرانی كۆنگرەوە بە‌ ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان (كۆنگرەی دەیەم) لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان هەڵبژێردرا

-ساڵی 1989 لە یەكەمین كۆبوونەوەی كۆمیتەی ناوەندیدا بە ئەندامی مەكتەبی سیاسی هەڵبژێردراوه

-لە ڕۆژانی 20 ـ 22 حوزەیرانی 1989 بە یاوەری سەرۆك مەسعود بارزانی سەرۆكی شاندی بەرەی كوردستانی بەشداری كۆنگرەی هەژدەیەمی سۆسیالیستی نێودەوڵەتی لە شاری ستۆكهۆڵمی كرد

-ساڵی 1991 بەشداری لە ڕاپەڕینی باشووری كوردستاندا كردووە

-لە سەرەتای ساڵی 1992 بە نوێنەرایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان بەشداری كۆبوونەوەی بەرەی كوردستانی بە مەبەستی دامەزراندنی لێژنەی باڵای سەرپەرشتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نیشتمانی كوردستانی كردووه

-لە ڕێكەوتی 7 نیسانی 1992 بە نوێنەرایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان بەشداری  كۆبوونەوەی فراوانی پیرمامی بەرەی كوردستانی كردووە بە مەبەستی ئامادەكاری بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نیشتمانی كوردستان كرد

-لە ڕێكەوتی 4 حوزەیرانی 1992 لەلایەن دەنگدەرانی هەرێمی كوردستانەوە بە‌ ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانی كوردستان لەسەر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان (خولی یەكەم) هەڵبژێردراوە

-لە ڕێكەوتی 4 تەموزی 1992 كراوەتە‌ جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی كوردستان (كابینەی یەكەم)

-ساڵی 1992 بەوەكالەت وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بووە لە كابینەی یەكەمدا

-لە ڕێكەوتی 25 نیسانی 1993 جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان (كابینەی دووەم) بووه

-لە ڕێكەوتی 20 ئابی 1992 لە شاری هەولێر وەك جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشداری كردنەوەی كۆنگرەی یەكەمی حزبی یەكگرتنی كوردستانی كرد

-ساڵی 1993 وەك خاوەنئیمتیازی ڕۆژنامەی كوردستان نیوز موڵەتی فەرمی لە وەزارەتی ڕۆشنبیریی حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتووه

-ساڵی 1993 لەلایەن نوێنەرانی كۆنگرەوە بە ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یەكگرتوو (كۆنگرەی یازدەیەم) هەڵبژێردراوه

-ساڵی 1993 لە یەكەمین كۆبوونەوەی كۆمیتەی ناوەندیدا بە ئەندامی مەكتەبی سیاسی هەڵبژێردراوه

-ڕۆژی چوارشەمە 6 تشرینی یەكەمی 1993 لە خاڵی سنووری باشماخ لە سنووری پارێزگای سلێمانی وەك جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان (كابینەی یەكەم) پێشوازی لە كەژاوەی سەرۆك مستەفا بارزانی (1903 ـ 1979) و ئیدریس بارزانی (1944 ـ 1987) كرد كە لە كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەرەو دوامەنزڵگەیان لە گوندی بارزانی سەر بە پارێزگای هەولێر بەڕێوە بوون

-لە ڕێكەوتی 4 ئایاری 1994 لە كۆبوونەوەی هاوبەشی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا واژۆی لەسەر ئاگربەست و ئاساییكردنەوەی بارودۆخی باشووری كوردستان كردووه

-لە ڕێكەوتی 26 ئەیلولی 1996 بەسەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان (كابینەی سێیەم) هەڵبژێردراوه

-ساڵی 1994 فەرماندەی فەرماندەیی فەلەك (فەرماندەیی لەشكری كوردستان ) بووە

-ساڵی 1997 بەشداری كۆبوونەوەی ئانكارا و پاریسی بۆ ئاشتی لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا كردووه

-لە ڕۆژانی 29 ـ 31 تشرینی یەكەمی 1999 بە یاوەری شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان بەشداری كۆنگرەی نیویۆركی بۆ بەرهەڵستكارانی عێراقی دژ بە دەسەڵاتدارانی حزبی بەعسی عەرەبی سۆسیالیست كردووه

-ساڵی  1999 لەلایەن نوێنەرانی كۆنگرەوە بە‌ ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان (كۆنگرەی دوازدەیەم) لە شاری هەولێر هەڵبژێردراوه

-ساڵی 1999 لە یەكەمین كۆبوونەوەی كۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستاندا بە ئەندامی مەكتەبی سیاسی هەڵبژێردراوه

-لە ڕێكەوتی 24 تشرینی دووەمی 1999دا وازهێنانی خۆی لە پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕادەستی ئەنجومەنی نیشتمانی كوردستانی كردووه و بە زۆرینەی دەنگ قەبوڵ كراوە‌

-لە ڕۆژی چوارشەمەی 22 كانونی یەكەمی 1999دا لەلایەن نوێنەرانی ئەنجومەنی نیشتمانی كوردستان بە سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانی كوردستان (خولی یەكەم) هەڵبژێردراوه

-لە ئابی 2000 لە سەرپەرشتیارانی كۆنفڕانسە ناوخۆییەكانی لێژنەی لقی شەشی ئەوروپای پارتی دیموكراتی كوردستان لە شاری فرانكفورت (كۆماری فیدڕاڵی ئەڵمانیا) بووه

-ساڵی 2003 جێگری سەرۆك مەسعود بارزانی بووە لە ئەنجومەنی دەسەڵاتداری كاتیی عێراقدا

-لە مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی 2003دا لەلایەن ئەنجومەنی دەسەڵاتدارێتی ڕەوتەنی عێراقەوە بە ئەندامی لێژنەی كۆنگرەی دەستووری عێراق دەستنیشان كراوه

- لە ڕۆژی شەمە 15 ئایاری 2004 نوێنەری كۆنگرەی سەروەری و دیموكراسی لە شاری هەولێر بووە كە 600 نوێنەر تیایدا بەشدارییان كردووه

-ساڵی 2004 پاڵیوراوی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ لیستی هاوپەیمانی كوردستان بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نیشتمانی عێراق

-لە ڕێكەوتی 1 حوزەیرانی2004دا جێگری سەرۆككۆماری عێراق لە سەردەمی سەرۆككۆماری غازی عەجیل یاوەر بۆ قۆناغی ڕەوتەنی بووە

-لە پرۆسەی هەڵبژاردنی 30كانونی دووەمی 2005دا لەسەر لیستی هاوپەیمانی كوردستانی ژمارە 130 بە نوێنەری ئەنجومەنی نیشتمانی ڕەوتەنی عێراقی هەڵبژێردراوە

-لە ڕێكەوتی 7 نیسانی 2005 بە فەرمانێكی كۆماری وەك جێگری سەرۆككۆمار خانەنشین كراوه

-لە ڕێكەوتی 28 نیسانی2005دا‌ جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ (كابینەی دكتۆر ئیبراهیم جەعفەری) بۆ قۆناغی گواستنەوە بووه

-ڕۆژی سێشەمەی 3 ئایاری 2005 لە ئەنجومەنی نیشتمانی عێراق وەك جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق سوێندی یاسایی خواردووە

-لە ڕێكەوتی 21 ئایاری 2006 وەك جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق خانەنشین كراوه

-ساڵی 2007 بووەتە ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی‌

-ساڵی 2009 بە‌ جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ هەڵبژێردراوە‌

-ڕۆژی پێنجشەمەی 16 كانونی یەكەمی 2010 لەلایەن 1500 نوێنەری كۆنگرەوە بە 1128 دەنگ  لە ڕیزبەندی 5‌ بە‌ ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان (كۆنگرەی سێزدەیەم) هەڵبژێردراوە

-لە ڕێكەوتی 18 كانونی دووەمی 2010 بە فەرمانێكی كۆماری بە جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە كابینەی نوری كامیل مالكیدا هەڵبژێردراوە‌

-لە ڕێكەوتی 30 كانونی یەكەمی 2010 بە فەرمانێكی كۆماری لە كابینەی نوری كامیل مالكیدا بە وەزیری بازرگانی بەوەكالەت دەستنیشان كراوه

-ساڵی 2011 لە یەكەمین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتیدا بە ئەندامی مەكتەبی سیاسی هەڵبژێردراوە‌

-لە ڕێكەوتی 18 كانونی یەكەمی 2010 لەبەر خەبات و بەرخۆدانی لە شۆڕشی ئەیلول، شۆڕشی گوڵان، قۆناغی ڕاپەڕینی باشووری كوردستان و قۆناغی سەروەری لەلایەن سەرۆك مەسعود بارزانییەوە مێدالیای بارزانی نەمری لە كۆنگرەی سێزدەیەمی پارتیدا پێ بەخشراوه

-لە ڕێكەوتی 7ئابی 2014 فەرماندەیی بەرەی خاز‌ری‌ لە سنووری پارێزگای موسڵ لە شەڕی دژی داعش كردووه

-شارەزای زمانەكانی كوردی، عەرەبی، ئەڵمانی، فارسی و ئینگلیزی بووە.

زۆر بەداخەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 15 ی 2 ی 2021، د. رۆژ نووری شاوەیس، لە تەمەنی 74 ساڵی و بە نەخۆشی لە ‌یەكێك لە ‌نەخۆشخانەكانی شاری هەولێر كۆچی دوایی كرد.