Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی حکومەتی هەرێم، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان دەکات

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/2/10 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە شاری هەولێر کرد.

سەرۆکی حکومەت بەشەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەی بەسەرکردەوە ، بە تایبەتی هێڵی گەرمی ژمارە 119 کە یەکێکە لە هۆبە گرنگ و چالاکەکانی سەنتەری ڕاوێژکاری خێزانی ، کە ئامانجی یارمەتیدانی قوربانییانی تووندوتیژییە و بێ بەرامبەر و 24 کاتژمێر، پەیوەندییەکان وەڵام دەداتەوە و ڕینمایی یاسایی و دەروونیان پێشکەش دەکات.

سەرۆکی حکومەت ، وێڕای دەستخۆشی کردن لە کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیەکە کە ئەرکێکی پیرۆز ئەنجام دەدەن.

ئاماژەی بەوە دا کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، دژی هەموو جۆرە تووندتیژییەکە و بەردەوام کار دەکات بۆ بنبڕکردنی گشت تووندوتیژییەک. گوتیشی هەموو هاووڵاتییەک بەرامبەر یاسا یەکسانە و پێویستە ئافرەتان، ئازادانە بژین و بڕیار لە ژیانی خۆیان بدەن و مافەکانیان پارێزراو بێت.