Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ئێمینكی: پارتی كات و چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی كۆنگرە ئاشكرا دەكات

هەولێر-KDP.info- بڕیارە ئەمساڵ پارتی دیموكراتی كوردستان كۆنگرەی خۆی ئەنجام بدات، ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیش دەڵێ، بە ھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، گۆڕانكاری بەسەر ھەندێ پرسی تەكنیكیی كۆنگرەدا ھاتووە.

د. جەعفەر ئێمینكی، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "پارتی بڕیاری داوە ئەمساڵ كۆنگرەی حزب ئەنجام بدرێت و گەیشتوونەتە بڕیاری كۆتایی لەبارەی گرێدانی كۆنگرە، لە ماوەكانی داھاتوودا گوتەبێژی مەكتەبی سیاسیی پارتی لێدوانێكی تایبەت بە ئامادەكارییەكانی ئەنجامدانی كۆنگرە دەخاتە ڕوو و وردەكاریی بەڕێوەچوونی كۆنگرە بۆ رای گشتی ئاشكرا دەكات".

پەیوەست بە شوێن و كاتی كۆنگرەی پارتییەوە، د. جەعفەر ئێمینكی روونی كردەوە: "ھێشتا زووە باس لەوە بكەین لە كوێ كۆنگرە ئەنجام دەدرێت، چونكە بە ھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گۆڕانكاری بەسەر ئامادەكارییەكانی كۆنگرەی پارتیدا ھاتووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پرسە تەكنیكییەكان روونتر دەكەینەوە".

 

قائید میرۆ