Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

تا ئێستا ٣ھەزار و٥٤٠ كوردی ئێزدی لە دەست داعش رزگار كراون

شنگال-KDP.info- بەرپرسی نووسینگەی رزگاركردنی كوردانی ئێزدی لە دەست تیرۆریستانی داعش رایگەیاند، ئافرەتێكی دیكەی كوردی ئێزدی لە چنگ داعش رزگار كراوە، بەمەش تا ئێستا ٣ھەزار و٥٤٠ كوردی ئێزدی رزگار كراون.

حوسێن قایدی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئافرەتێكی دیكەی كوردی ئێزدی لە سووریا ئازاد كراوە و تەمەنی٢٣ساڵە و خەڵكی تل قەسەبی سەر بە قەزای شنگالە، ئێستاش چاوەڕێ دەكەین بگاتەوە دەستمان بۆ ئەوەی رادەستی كەسوكاری بكەینەوە و پێیان شاد ببێتەوە، بەردەوامیش دەبین تاوەكو ئەوانەی لە دەستی داعشدا ماون، ئەوانیش ئازاد بكەین، چونكە ھەوڵەكان بەردەوامن بۆ ئازادكردنی سەرجەم ئەو كەسانەی لە دەستی داعشدان".

قایدی گوتیشی: "تاوەكو ئێستا لە رێگەی نووسینگەی ئێمەوە ٣ھەزار و ٥٤٠ كەس رزگار كراون و ٢ھەزار و ٨٠٠ كەسیش لە دەستی داعشدا ماون".

دەشڵێ: "ھەندێك دەنگۆ لە میدیاكان لەبارەی ئازادكردنیان بڵاو دەكرێنەوە، بەڵام ئێمە تاوەكو دڵنیا نەبین و نەگاتە شوێنێكی پارێزراو، یاخود نەگاتە دەست ئێمە، ناتوانین بڵاوی بكەینەوە".

 

بڵند ئیبراھیم