Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

"نەخۆشخانەیەکی چاندنی مێشک لە دھۆک دروست دەکرێت"

دهۆك-KDP.info- بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا بەردی بناغە بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەیەک دابنرێت و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دھۆکیش دەڵێت، بۆ یەکەم جارە نەخۆشخانەیەکی لەو شێوەیە لەسەر ئاستی عێراق دەکرێتەوە.

د. ئەفراسیا مووسا، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دھۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە ئایندەیەکی نزیکدا بەردی بناغەی دروستکردنی نەخۆشخانەیەک بۆ چاندنی مێشک و پەنجەشێری خوێن لە شاری دھۆک دادەنرێت، نزیکەی حەوت ملیار دینار عێراقی بۆ دروستکردنی تەرخان کراوە، نەخۆشخانەکە دەکەوێتە پشت نەخۆشخانەی ھیڤی لە سەنتەری شاری دھۆک."

د. ئەفراسیا مووسا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "نەخۆشخانەکە کاریگەریی خۆی دەبێت، چونکە لەسەر ئاستی عێراق بۆ جاری یەکەمە نەخۆشخانەیەک بۆ چاندنی ئێسکی مێشک دەکرێتەوە، پێشتر نەخۆشخانەی وا نەبووە لەسەر ئاستی عێراق و کوردستان، لەبەر ئەوە کردنەوەی نەخۆشخانەیەکی وەھا گرنگ ھەنگاوێکی دیکەیە بۆ خزمەتکردنی ھاووڵاتییانی کوردستان و بەتایبەتی پارێزگای دھۆک."

قائید میرۆ