Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مه‌سروور بارزانی سوپاسنامه‌یه‌كی له‌ مه‌زڵووم عه‌بدییه‌وه‌ پێگه‌یشت

هەولێر-KDP.info- مه‌سروور بازانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ مه‌زڵووم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكراته‌وه‌ سوپاسنامه‌یه‌كی پێگه‌یشت له‌ وه‌ڵامی ئه‌و برووسكه‌ی سه‌ره‌خۆشییه‌ی بۆ كۆچی دوایی دایكی ئاراسته‌ی كردبوو ئه‌مه‌ ده‌قی سوپاسنامه‌كه‌یه‌:

برای به‌ڕێزم كاك مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌رانبه‌ر به‌و برووسكه‌ی سه‌ره‌خۆشییه‌ی كۆچی دوایی دایكم و ده‌ربڕینی هه‌ستی دلێرانه‌تان ئه‌وپه‌ری سوپاسگوزاریتان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین و هیوای ته‌مه‌ن درێژیتان بۆ ده‌خوازین و له‌ خواوه‌ند داواكارین چاكه‌تان بداته‌وه‌و سه‌رتان بخات و هیچ خۆشه‌ویستێك له‌ ده‌ست نه‌ده‌ن و به‌ئومێدی ئه‌وه‌ی له‌ ڕۆژانی دادێدا پێكه‌وه‌ له‌ پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌ماندا كاربكه‌ین. 

 

مه‌زڵووم عه‌بدی

فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سوپای دیموكرات

22ـی کانوونی دووەمی 2021