بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە داخێكی زۆرەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ـی كانوونی دووەمی 2021 لە ئەنجامی دوو كردەوەی تیرۆریستی لە شاری بەغدا ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیی بێ تاوان شەهید و بریندار بوون. وێڕای ئەوەی زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو تاوانە تیرۆریستییانە دەكەم، سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدان و قوربانیانی ئەو ڕووداوانە دەكەم و هیوای چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازم.
تیرۆر دژی ژیان و ئاسوودەیی و ئارامییە و دوژمنی هاوبەشی هەموو لایەكمانە و، بۆ لەناوبردن و ڕیشەكێشكردنی تیرۆر، هەماهەنگیی بەردەوامی هەموو لایەك پێویستە. هیوادارم بە هەوڵی لایەنە پەیوەندیدارەكان بە زووترین كات ئەوانەی لە پشتەوەی ئەو تاوانانەن بە سزای خۆیان بگەن.
مسعود بارزانی
٢١ـی كانوونی دووەمی ٢٠٢١