Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەكتەبی سیاسی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی محەمەد مەحمود مرادخان دەكات

بەڕێزان خانەوادەی محەمەد مەحمود مرادخان

بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی کەسایەتی تێکۆشەری دەڤەری ھەڵەبجە و سەرلقی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، خوالێخۆشبوو(محەمەد مەحمود مرادخان) مان بیست.

بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و بنەماڵە تێکۆشەر و کوردپەرەوەکەتان و کەسوکار و ھاوسەنگەرانی خوالێخۆشبوو دەكەین و خۆمان بە شەریكی خەمتان دەزانین.

لەخودای گەورە داواكارین سەبووری و ئارامی بەهەموو لایەك ببەخشێت و گیانی ھەڤاڵی كۆچكردوویش بەبەهەشتی بەرین شاد بكات..

انا لله وانا الیه راجعون

 

مەكتەبی سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان