Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

لێدوانى وته‌بێژێك به‌ناوى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

هەولێر-KDP.info- ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢١/١/١٢ ئالدار خلیل ئەندامی کۆنسەی هاوسەرۆکایەتیی PYD لە چاوپێکەوتنێکى ڕۆژنامه‌وانیدا باسی لە دانوستاندنی نێوان ئەنەکەسە و PYD کردووه‌ و هێزی پێشمەرگەی ڕۆژى بە بەکرێگیراوی دەوڵەتی تورکی لەقەڵەم دابوو.

ناوبراو باش دەزانێت و ئاگادارە کە قارەمانانی پێشمەرگەی ڕۆژ لە سەرەتای دروستبوونیانەوە تا ئەمڕۆ لە سەنگەری پێشەوەی پاراستنی خاکی کوردستاندا بوونە، لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعشدا بە ده‌یان شەهید و برینداریان داوە و هیچ نیشتمانپەروەرێکی خاوەن ویژدان لەبیریان ناکات.

ئەم جۆرە لێدوان و تۆمەتانه‌ زیانگەیاندنە بە یەکڕیزی و مەرامی سەرەکی لێی تێکدانی گفتوگۆى نێوان لایەنە کوردییەکانە، ئاشکراشە هەر کات باس لە بەکرێگیراوی دەکرێت، خەڵک یه‌كسه‌ر کێی بە بیر دێتەوە. کردەوە و مێژوو و ڕووداوەکان گەواهیی ئەوەن ئاخۆ کێ بەکرێگیراوی ئەم و ئەو بوو.

 

وته‌بێژێك له‌ سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان

2021/1/13