هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ شاندی پارتی سەردانی ھەریەک لە حزبی شیوعی و بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستانی کرد و ئەندامێکی شاندی پارتییش دەڵێت، سبەی لە ھەولێر لەگەڵ یەکێتی و گۆڕان کۆ دەبینەوە و ئەجێندای کۆبوونەوەکانی چەند پرسێک لەخۆ دەگرێت.
عەلی حوسێن، ئەندامی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بزووتنەوەی ئیسلامی ڕایگەیاند: "کۆبوونەوەکانمان چەند پرسێک لەخۆ دەگرن، ئەمڕۆ لەگەڵ بزووتنەوەی ئیسلامی و حزبی شیوعی کۆ بووینەوە، بڕیارە سبەی ھەر لە شاری ھەولێر لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانی و بزووتنەوی گۆڕان کۆ ببینەوە."
پەیوەست بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکانیش عەلی حوسێن گوتی: "لە کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ ھەموو لایەنەکان پرسی ھەبوونی ھەماھەنگی بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووی عێراق و کۆدەنگیی لایەنە سیاسییەکان لەگەڵ بەغدا تاوتوێ دەکەین."
قائید میرۆ